English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی قەزای شەنگال: بۆ ھەلبژاردنەکانی داھاتووی عێراق مەترسی لەسەر فەوتانی دەنگی ھاووڵاتییانی شەنگال ھەیە
2021-01-11 [03:55 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی قەزای شەنگال رایگەیاند، کە تا ئێستا داتا و ئاماری تۆماری دەنگدەرانی شەنگال بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن نەکراوە و ئەمەش مەترسییە لەسەر فەوتانی دەنگی ھاووڵاتییانی سنووری شەنگال.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: "مەترسی ھەیە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا نوێنەری ڕەسەنی خەڵکی شەنگال نەچنە پەرلەمانی عێراق، ھەتاکوو دەنگی خەڵکی شەنگال بگەیەنن، بەڵکوو ئەگەر ھەیە کەسانێک بەناوی نوێنەری شەنگالەوە بچنە پەرلەمان کە نەتەنیا خەڵکی ڕەسەن نین، بەڵکوو دەستیان لە تەعریبکردن و گۆڕینی دیموگرافیای سنوورەکەدا ھەیە و چارەنووسی شەنگال بزر ببێت".

قایمقامی قەزای شەنگال گووتی: لەم دۆخەدا ڕێگەیان داوە عەرەب لەناو شەنگال دەنگی خۆیان بدەن، بەڵام قەبووڵ ناکەن ئاوارەکانی شەنگال لەناو کەمپەکاندا دەنگی خۆیان بدەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دان بە جینۆسایدی شەنگالدا نەنێن، ئەمەش پلانێکە دژی شەنگال بەڕێوەی دەبەن ھەتا نوێنەرانی ڕەسەنی سنوورەکە نەبنە پەرلەمانتاری و لە دواڕۆژدا زیانی مەزن بگاتە شەنگال.

ھەروەھا مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێستا خەڵکی شەنگال و بەتایبەتی کوردانی ئێزدی لەبەر ڕەوشی ناسەقامگیری سنوورەکە ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنی ژیانی خۆیان و بێبەشبوونیان لە مافی دەنگدان و بەشداری لە ھەڵبژاردن، دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمیی بەغدا کە ھەتا ئێستا نەیتوانیوە ڕەوشی شەنگال ئارام بکات و خەڵک دڵنیا بن و بگەڕێنەوە شوێنی ژیانی خۆیان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad