English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ساڵانە لە ھەموو جیھان باج لە ئۆتۆمبێلەکان وەردەگیرێت
2021-01-11 [03:57 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە باجی ساڵانە لە سەر ئۆتۆمبێل لە ھەموو دونیادا ھەیە، ھەر وڵاتێک ساڵانە بەپێی سیاسەتی باجی خۆی، بڕێک پارە لە ئۆتۆمبێلەکان وەردەگرێت، ئەو پارەیەش دەچێتە خەزێنەی گشتیی حکوومەت و داھاتی پێ زیاد دەکرێت.

پاش بڕیارەکانی ئەمرۆ دووشەمە ١١ی١ی٢٠٢١، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێوشوێنەکانی باج لە کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندییەکان و ئینتەرنێت و چەندان بابەتی دیکە لە نێویشیاندا وەرگرتنی باج لە ئۆتۆمبێل، ھەندێک لەوانەی بەردەوام ھێرش دەکەنە سەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ پەیجەکانیان، بە شێوەی جۆراوجۆر خوێندنەوە بۆ بڕیارەکە دەکەن.

لەمبارەیەوە سەعید ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند راگەیاند: باجی ساڵانە لە سەر ئۆتۆمبێل لە ھەموو دونیادا ھەیە، ھەر وڵاتێک ساڵانە بەپێی سیاسەتی باجی خۆی، بڕێک پارە لە ئۆتۆمبێلەکان وەردەگرێت، ئەو پارەیەش دەچێتە خەزێنەی گشتیی حکوومەت و داھاتی پێ زیاد دەکرێت، باج یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داھاتەکانی دەوڵەت بەپێی سیستەمی ئابووری لە ھەموو دونیا، ئەو پارەیەشی کە لە باجەکانەوە وەردەگیرێت، لە لایەن حکوومەتەوە جارێکی دیکە لە ڕێگەی مووچە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانەوە، بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەدا دابەش دەکرێتەوە، چونکە خۆی لە خۆیدا یەکێک لە ئامانجەکانی باج بریتییە لە دووبارە دابەشکردنەوەی داھاتەکان لە نێو دەوڵەتدا.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: کەسانێک ھەن کە ھەر کاتێک ھەنگاوێک لە ھەنگاوەکانی چاکسازی رادەگەیەندرێت، ئەو کەسانە  بە دوای پاساوێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی دژی بوەستنەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی چاکسازی و ھەنگاوە گرنگەکان نەبینن و بەرژەوەندیەکانیان نەکەوێتە مەترسیەوە زیاتر.

ھەروەھا سەعید ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ ڕاگەیاندراون، لە چوارچێوەی جێبەجیکردنی یاسای چاکسازیی دراون و کۆمپانیاکان ناچار دەکرێن باج بدەن، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی ئێستا قسە دەکەن، خۆیان پێشتر بەردەوام ڕەخنەی ئەوەیان دەگرت کە گوایە کۆمپانیاکان وەک پێویست باجیان لێ وەرنەگیراوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad