English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد ئێلخانی: بڕیارەکانی ئەمڕۆی سەرۆکی حکوومەت ھەنگاوی بوێرانەن
2021-01-11 [03:59 AM]

ZNA-هەلێر


بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان و رێگرتن لە قاچاغچیەتی لە دەروازە سنوورییەکان و گەڕاندنەوەی داھاتی ئەو دەروازانە بۆ خەزێنەی حکوومەت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێ بودجەی خۆی دابنێت.

بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە١١ی١ی٢٠٢١، ژمارەیەک بڕیاری بۆ رێکخستنەوەی باج و وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان بڵاو کرانەوە.

لەم بارەیەوە محەمەد ئێلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیارەکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرگرتنی باج لە کۆمپانیا گەورەکان ھەنگاوێکی بوێرانەیە، بە وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان و رێگرتن لە قاچاغچیەتی لە دەروازە سنوورییەکان و گەڕاندنەوەی داھاتی ئەو دەروازانە بۆ خەزێنەی حکوومەت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێ بودجەی خۆی دابنێت.

بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتن بە رێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە دراییەکان و جێگیرکردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١.

ھەروەھا محەمەد ئێلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەندێک پێشھاتی ئەرێنیی وەک بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان و رێکخستنەوەی داھاتی ناوخۆ، دەری دەخەن، کە دۆخی دارایی کوردستان باش دەبێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad