ZNA- هەولێر
ڤاکسینی فایزەر دوا راهێنانی کارمەندانی تەندروستی بەم زوانە دەگاتە عێراق
ریاز حەلفى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستىی و ژینگەى عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێڕاقییە رایگەیاند، کۆمپانیاى فایزەر کارمەندانى عێڕاقى بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکەیان رادەهێنێت.
بە گوتەی ریاز حەلەفی، هەفتەى داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکەدا دەکرێت و٢ لەسەرەتا یان نێوەڕاستى مانگى داهاتووش، ڤاکسینەکە دەگاتە عێراق و وەزارەتیش پلانێکى تایبەتى بە ڤاکسینەکە و دابینکردنى ساردکەرەوە داناوە.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |