English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵکی کەم ناویان بۆ دەنگدان تۆمار کردووە
2021-01-11 [05:48 AM]

​ZNA- هەولێر


لە کۆی ٢٥ ملیۆن کەس لە عێراق، تەنیا ٦٥ هەزار و ٥٠٠ کەس تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە کۆی ٢٥ ملیۆن کەس لە عێراق، هەتا ئێستا تەنیا ٦٥ هەزار و ٥٠٠ کەس تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، هەتا سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەزار و ٧٩ ناوەند کراونەتەوە.

گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، دوایین ئاماری ئاوارەکانی نیشتەجێی، پاریزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، هەولێر، دهۆک و سلێمانی داوەتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کە ژمارەیان ٢٢٠ هەزار و ٥٧٩ کەسە، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن، کە بڕیارە ٦ی حوزەیران ئەنجام بدرێت.

غەلای  هەروەها گوتی، ٤٣٣ حزب و قەوارەی سیاسی داوای  تۆمارکردنی ناویان کردووە و مۆڵەت بە ٢٢٥ کەسیان دراوە .

٢٥ ملیۆن و ١٣٩ هەزار و ٣٧٥ هاوڵاتی مافی بەشداریکردنییان لە هەلبژاردن هەیە و سەدا ٨٢ی کارتەکانی دەنگدانیش دابەشکراوە.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad