English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژكارێكی خامنەیی نهێنیەكی قاسم سلێمانی ئاشكرا دەكات
يەحیا سەفەوی و عەلی خامنەیی
2021-01-12 [07:19 AM]

ZNA- هەولێر


راوێژكاری سەربازی رێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس 82 لیوای لە عێراق و سووریا دروستكردووە.

یەحیا رەحیم سەفەوی، گەورە راوێژكاری سەربازی عەلی خامنەیی، رێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: "قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس 60 لیوای لە سووریا دروستكرد كە 70 هەزار چەكداری سووری و چەند وڵاتێكی دیكە لەخۆدەگرن".

دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا لە ئاداری 2011دا رژێمی سووریا لە لێواری کەوتن بوو، بەڵام ئێران فریای کەوت و نەیهێشت بکەوێت، چەندین میلیشیای لە چەکدارانی شیعە دروستکرد، لەوانە میلیشیای فاتمییون كە چەكدارانی شیعەی ئەفغانی لەخۆدەگرێت، میلیشیایەكی پاكستانی بە ناوی زەینەبییون، هەروەها لیوای حەیدەرییون كە میلیشیاكانی عێراق لەخۆدەگرێت.

سەفەوی ئەو هەنگاوەی وڵاتەكەی لەبارەی دروستكردنی دەیان میلیشیای چەكدار لە ناوچەكە بە گۆڕینی هەڕەشەكە لەژێر رۆشنایی ستراتیژی قوتابخانەی سولەیمانی ناوبرد و گوتی: "بوونی ئەو میلیشیایانە لەپاڵ سوپا لە عێراق و سووریا كارێكی گرنگ و سەختە، بەڵام سولەیمانی بەتوانا بوو".

هەروەها گەورە راوێژكاری سەربازی خامنەیی ئاماژەی بە پێداگیری وڵاتەكەی كرد بۆ كاركردن دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و گوتی: "كەمترین تۆڵە لە بەرامبەر رژانی خوێنی سولەیمانی، ئەبو مەهدی موهەندیس و موحسین فەخریزادە و بەرگریكارانی مەزارەكان، دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لە رۆژئاوای ئاسیا و ئازادكردنی قودس".

 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad