English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائيمقامی سلێمانی: رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچیەك نادەین
2021-01-12 [07:25 AM]

ZNA-هەولێر


قائیمقامی  سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لیژنەكانە هاوبەشەكان هەنگاوی گەورەیان ناوە و رۆڵێكی گرنگ دەبنینن لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە ساغكردنەوەی خواردن و  شتومەكی زیان بەخش .
 دەشڵێت، رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچیەك نادەین و بەهۆی بەدواداچون و سەردانەكانیان ئێستا سلێمانی یەكێكە لە شارە پاكەكان لەرووی خواردن و پێداویستیەكانی رۆژانە .
 
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی باڵای لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوە و دواین رێكار و هەنگاوەكانی لیژنەهاوبەشەكان بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و پارێزگاریكردن لە تەندروستی خەڵك و رێگری كردن لە هەموو جۆرەكانی سەرپێچی گفتووگۆیان لە بارەوە كرا .
 دەربارەی رۆڵ و كاریگەری لیژنەهاوبەشەكان  قائیمقامی سلێمانی ووتی : لیژنەكان ئەرك و بەرپرسیارێتیەكی گەورەو گرنگیان لە ئەستۆدایە كە ئەویش پاراستنی تەندروستی خەڵك و رێگریكردنە لەو لایەنانەی كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.
 قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند هەرچەندە هێشتا سەرپێچی و كەموكورتییەكان رۆژانە تۆمار دەكرێن بەڵام بەبەراورد بەساڵانی رابردوو لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچونەكانی لیژنەكان سەرپێچیەكان كەمیان كردووە و زۆربەی خاوەن كارەكان پابەندن بە مەرج و رێنماییەكان و هاوكاری لیژنەكانن لە چارەسەركردنی كەموكورتییەكان .  
 قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت، بەدرێژایی ساڵانی رابردوو لیژنەكان هەنگاوی گەورەیان ناوە و رۆڵێكی گرنگ و كاریگەر  دەبنینن لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و پاراستنی تەندروستیان  و رێگری كردن لە ساغكردنەوەی خواردن و  شتومەكی زیان بەخش .
 دەشڵێت، بەهۆی بەدواداچون و سەردانەكانیان یٔێستا سلێمانی یەكێكە لە شارە پاكەكان لەرووی خواردن و پێداویستیەكانی رۆژانە و خەڵك بە متمانەوە خواردن و شتومەكەكانیان لە بازاڕەكاندا دەكڕن و دڵنیان لەوەی دوكان و بازاڕەكان لەژێر چاودێری ووردی بەردەوامدان .
 لە بارەی نرخ و چاودێری بازاڕ و ماركێت و شوێنەگشتیەكان ئاوات محەمەد  قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : چاودێرییەكانیان زیاتر دەكەن و لەپاڵ رێگریكردن لە خواردن و مەدوادی بەسەرچوو زیان بەخش رێگریش لە زیادبونی نرخ دەكەن و رێگەنادەن كاسبكاران بۆ بەرژەوەندی خۆیان نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكەن.
 لیژنەكانیشی راسپارد زیاتر لە جاران چاودێری بازاڕ و دوكان و ماركێتەكان بكەن و رێگری لە هەمو جۆرەكانی سەرپێچی بكەن , داواشی لە هاوڵاتیان كرد وەك هەمیشە هاوكاریان بن و لە هەرشوێنێك سەرپێیان بەدی كرد لیژنەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad