ZNA- هەولێر
گەڕان بە دوای سەرنشین و پاشماوەکانی فڕۆکە تێکشکاوە ئیندۆنیزیەکەدا بەردەوامە، دوێنێ دووشەممەش تەرمی ژمارەیەک لە سەرنشینەکان و بەشێک لە پاشماوەی لاشەی فڕۆکەکە دۆزرانەوە.
حکومەتی ئیندۆنیزیا بەردەوامە لە گەڕان، تاوەکو ئێستا چەند تەرمێک و بەشێک لە پاشماوەی فڕۆکەکەی دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە کە کەس لە سەرنشینەکانی بە زیندوویی مابێتەوە.
باگوس پوروهیتۆ، سەرۆکی ئاژانسی نەتەوەیی بۆ گەڕان و بەهاناوەچوون بە میدیاکانی راگەیاند، "ئێمە تا ئێستا 40 لاشەمان لەناو دەریادا دۆزیوەتەوە.
فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ 737 بوو، رۆژی شەممە چەند خولەکێکی کەم دوای بەجێهێشتنی فڕۆکەخانەی جاکارتا، لە کاتی باران بارینێکی چڕ، بە 62 سەرنشینەوە دیارنەما، دواتر وەزیری گواستنەوە رایگەیاند، کەوتووەتە نێو دەریاوە.
زیاتر لە 10 هێلیکۆپتەر، 53 کەشتیی هێزی دەریایی، 20 بەلەم و سێ هەزار 600 کارمەندی بەهاناوەچوون لە گەڕانەکەدا بەشدارن.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |