English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەی سەباح: ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدات عێراق لەلیستی ووڵاتانی مەترسیدار دەربهێنێت
2021-01-12 [08:11 AM]

ZNA- هەولێر


باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ رۆژنامەیەكی عێراقی ئاشكرایكردووە، هەوڵدەدەن عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنن  کە زۆر مەترسیدارن لەجیهان.

 ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی، بڵاویکردەوە، مارتن هوت، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق پێی راگەیاندوون، سەقامگیریی عێراق و خۆشگوزەرانی و سەروەرییەکەی، مەرجی بنچینەیی هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکە بە گشتی، هەنگاوەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەشی، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گرنگ زانی.

لە لێدوانەکەی بۆ رۆژنامە عێراقییەکە، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێ "یەکێتیی ئەوروپا، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار" لەسەر ئاستی جیهان.

لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، یەکێتیی ئەوروپا لیستێکی بە ناوی ئەو وڵاتانە بڵاوکردەوە کە زۆر مەترسیدارن لەسەر دارایی یەکێتیی ئەوروپا، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، ئەوانیش هەریەك لە عێراق ، ئەفغانستان، سووریا، پاکستان، یەمەن، ئێران و کۆریای باکوور بوون.

 





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad