English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و بارزانیی رەمزی ـئازادیخوازی كورد وكوردستان
2021-01-12 [10:54 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


بارزانیی نەمر رەمزی یەكبوونی گەلی كوردستان بووە، تەنانەت پاش كۆچباربوونیشی بووەتە هێمایەك بۆ خەباتی نەتەوایەتیی كورد لە هەموو جیهاندا و، بووەتە پاڵپشت بۆ خەباتی نیشتمانیی گەلی كوردستان، بارزانی نەمر سەرکردەیەک بوو كە هەموو ژیانی خۆی تەرخان كردبوو بۆ ئازادی كوردستان، بارزانی جیاوازی لە نێوان پێكهاتەكانی نەدەكرد، نەی دەگوت ئەوە كوردە، یان ئێزدیییە، یان مەسیحییە، بە یەك چاو سەیری هەمووانی دەكرد.بارزانی بە نەمری لەناو میللەتەكەیدا و، بە مەزنی لەناو مێژووی جیهاندا مایەوە، ئەوەش بەهۆی كۆمەڵێك بنەمای پتەو و پرەنسیپی راست و دروست و هەڵوێستە مرۆڤدۆستییە مەزنەكانییەوە، كە لە چوارچێوەی رێبازەكەیدا بۆ كوردستان و مێژووی ئازادیخوازان و نەوەكانی دواڕۆژی بەجێ هێشتووە.بارزانی نەمر سەركردەیەكی مەیدانی بوو، بڕوای تەواوی بە پێكەوەژیان هەبوو و كاریشی بۆ كردووە، هەموو كاتیش دادپەروەر و یەكسانخواز بووە، سەركردەی مەیدانی جەنگ و سیاسەت بووە، ئەو سەركردەیە رابەرایەتیی بزافی رزگاریخوازی كوردستانی بۆ ماوەی نیوسەدە لە پێناوی دەستەبەر كردنی ژیانێكی ئازاد و پڕسەرفرازی بۆ گەلی كوردستان كردووە. بارزانی نەمر ماوەیەكی درێژ سەركردایەتی چەندین شۆڕشی كردووە و خەباتی كردووە بۆ ئەوەی گەلەكەی بە ئازادانە بژیت، چووە سلێمانی لەوێ هاوكاری شێخ مەحموودی حەفیدی كردووە، پاشان چووەتە رۆژهەڵات و بەشداری لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد كردووە، دوای ئەوە بۆ ماوەیەكی درێژ چووەتە یەكێتی سۆڤیەت، كە ئەوەش شتێكی گرنگ بوو، بۆیە بارزانی نەمر بەشێكی گرنگە لە مێژووی كورد، نەك تەنیا كوردی هەرێمی كوردستان بەڵكو كوردی پارچەكانی دیكەش، ڕاستە نەگەیشت بەو ئامانجانەی كە بۆی تێدەكۆشا، بەڵام بڕوای بەوە هەبوو كە رۆژێك لە رۆژان گەلەكەی ئازاد دەبێت و بە ئازادانە دەژیت،هەموو خەبات و تێكۆشانی بارزانی نه‌مر بۆ ئەوە بووە كورد سەربەخۆ بێت و بە مافەكانی بگات، خەون و ئامانجی گەورەی ئەوە بوو كە وا بتوانێت خزمەتی میللەتەكەی خۆی بكات و، بتوانێت ئەو زوڵمەی لەسەر میللەتی كورد هەیە نەهێڵێت، مافی كورد بە دەست بهێنێت و میللەتی كورد وەكو میللەتەكانی دیكەی جیهان بە ئاشتی و ئازادی بژیت.
لە کاتێکدا کە وڵاتانی‮ ‬جیهان پشتیان لە کورد دەکرد و خۆیان نادیدە و نابیست و ناگۆ دەکرد لە ئاست ئەو هەموو مەرگەسات و تراژیدیانەی‮ ‬دووچاری‮ ‬نەتەوەکەمان دەبۆوە،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬داگیرکەری‮ ‬کوردستان ئەو هەڵوێستەی‮ ‬کۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیان زیاتر بۆ سەرکوتکردنی‮ ‬کورد دەقۆستەوە،هوشیاریی و كارێزمایی‮ ‬و سەردەرکردوویی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و گەمەسیاسییەکانی‮ ‬ئەو سەردەمە و سەرەڕای‮ ‬هەڵوێستەکانیان و سیاسەتی‮ ‬پاکتاوکردنی‮ ‬کورد لە لایەن دوژمنانەوە،‮ ‬بارزانی‮ ‬باوک وای‮ ‬لە‮ ‬ڕێژێمی‮ ‬بەعس کرد لە‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970‮ ‬لە‮ ‬ڕێکەوتننامەیەکی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و دیکۆمێنتاریدا دان بە ماف و سنووری‮ ‬کوردستانی‮ ‬باشووردا بنێت‮. ‬درێژەدانی‮ ‬خەبات و کۆڵنەدان لە پێناوگەیشتن بە مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬دەوڵەتبوونی‮ ‬کوردستان وایکردبوو کە وڵاتانی‮ ‬زلهێز لە ئامانج و مەبەستی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بگەن،‮ ‬ئەویش هیچ کاتێک مافی‮ ‬بە دەوڵەتبوونی‮ ‬کوردستانی‮ ‬نەشاردۆتەوە بە ئاشکرا درکاندوویەتی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬بۆ داوە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بارزانی‮ ‬نەمر لە ماوەی‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشان فێری‮ ‬کردین بە شانازی‮ ‬و سەربەرزییەوە هەست بە کوردبوونی‮ ‬خۆمان بکەین و پێداگریش لە سەر گەیشتن بە دەوڵەتی‮ ‬کوردستان بکەین‮.‬ ئێستایش سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬هەڵگری‮ ‬هەمان ئامانج و‮ ‬ڕێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرە کە خەون و هیوا و ئاواتی‮ ‬نەتەوەیەکە،‮ ‬تەواوی‮ ‬کوردستانیان پشتیوانی‮ ‬لێدەکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە و نەیارانیش لە پیلانە گڵاوەکانیان بەردەوامن و ناوەستن،‮ ‬بەڵام بێئاگان لەوەی‮ ‬کە زەمەن گۆڕاوە و ئەو سەردەمە سەخت و دژوارە کۆدەنگییە دژ بە کورد گۆڕاوە بۆ کۆدەنگی‮ ‬لاگیری‮ ‬و پێشمەرگەیش ئێستا هێما و سیمبولی‮ ‬ئازادی‮ ‬و پارێزەری‮ ‬مرۆڤایەتییە لە جیهان،‮ ‬کە ئەویش بارزانی‮ ‬نەمر لە سەرەتای‮ ‬شەستەکانەوە رۆحی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬لە ناو کورددا زیندوو کردەوە‮ و دۆزی كورد گەیاندە لووتكە ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
پێشمەرگە، گیان و خوێنی خۆی دەبەخشێت ،شەونخوونی دەكات ،لە نێو گەرما و سەرما و ناخوشییەكان خۆبەخشانە فیداكاری دەكات لە پێناو ئازادی و سەروەریی خاك و نیشتیمان و نەتەوەكەی.كاتێك ناوی پێشمەرگە دێتە سەرزار، مان و نەمان، ژیان و مردن مانای سروشتی خۆیان لەدەست دەدەن و ماناكەی دەگۆڕێت بۆ چۆن ژیانكردن و چلۆن مردن؟ كەواتە پێشمەرگە لە لایەكەوە پرسیارە و لە لایەكی دیكەشەوە وەڵامێكە بۆ ئەم پرسیارە. پرسیار لەوەیكە پێشمەرگە كێیە؟ ئەركی چیە؟ و بۆچی خەبات دەكات؟ بەڵام جیا لە هەموو ئەم پرس و پرسیارانە كە هێمایان بۆ كرا رەنگە ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە كە گەلۆ تەنیا ئەو كەسانە پێشمەرگەن كە چەكدارن؟ لە وەڵامدا دەتوانین بڵێین نا. هەر تاكێكی كوردستان لە هەر شوێنێك بێت دەتوانێت پێشمەرگە بێت.
خوێندكار لە سەنگەری زانكۆ، ژنێكی یەكسانیخواز لە مەتەرێزی داكۆكی لە ماف و ئازادییە ئینسانی و نیشتمانییەكانی، لاوێكی دەروەست كە پێكهاتەشكێنە و مل بۆ تابۆكان داناخات و لە دژی بیری كرمۆڵ هەڵدەچێت. هەركام لەم توێژانە بە چەكی بیروهزر و قەڵەم دەتوانین بەشێكی جیانەكراوە لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بن. وەك سەرۆک مسعود بارزانی دەڵێ:" ئەزموونی پێشمەرگایەتی بۆ من گەورەترین قوتابخانە بووە و لەو قوتابخانەیەشدا ئێمەی پێشمەرگە مامۆستایەکی گەورەی وەک بارزانیی نەمرمان هەبووە. ئامۆژگاریەکانی بارزانیی نەمر چ وەک باوکێک و چ وەک رابەرێک ڕێنیشاندەری ژیان و خەباتم بووە. دەتوانم بڵێم هەوێنی خۆراگری و ورەبەرزیمان لە خەباتدا ئەم ئامۆژگارییەی باوکم بوو کە (لە شکستدا نائومێد نەبین و لە سەرکەوتندا مەغروور نەبین..





ئەم هەواڵە 7816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad