ZNA - هه‌ولێر گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان قه‌ته‌ر و سعودیە دوای سێ ساڵ له‌وه‌ستانی دەستیان پێکردەوە، له‌مباره‌یه‌وه لە یەکەمین گەشتیدا فڕۆکەیەکی قه‌ته‌ر لە دەوحەی پایتەختی وڵاتەکە بەرەو ڕیاز بەڕێکەوت.
لە مانگی شەشی ساڵی 2017 دا هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قه‌ته‌ردا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد، هاوکاتیش ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی فڕۆکە قهتهرییەکاندا داخست و مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵیدا قەدەغەکرد و ڕێگەشیان نەدا هاوڵاتیانی قه‌ته‌ر بێنە وڵاتەکانیانەوە.
بەڵام هەفتەی ڕابردوو لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداودا چوار وڵاتەکە ڕێکەوتن لەسەر لابردنی ئەو کۆتوبەندانەی سەپاندبوویان بەسەر قه‌ته‌ردا.
بۆ یەکەمین جار دوای سێ ساڵ و نیو، فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر لە دەوحەی پایتەختی قهتهرەوە بەرەو ڕیاز بەڕێکەوت.
هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەینیش ڕایانگەیاند ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی فڕۆکە قهتهرییەکاندا دەکەنەوە، بەڵام کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکان دیارینەکراوە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |