ZNA- ھەولێر شارەزاێکی ئابوری باس لەوە دەکات دوایی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بازاری کرینی فرۆشتن سستی تێکەوتووە جێگرنەبوونی نرخی دۆلار کاریگەری خراپ دروست دەکات .
د. تەلعەت ئیبراھیم مامۆستایی زانکۆ و شارەزایی ئابوری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار لە سودی حکومەتی عێراقە ئەمەش یەکێکە لەو رێگایانەی بۆ پرکردنەوەی کورتھێنانی بوجە بانکی ناوەندی گرتوێتەیە بەر بەلام دەبێت ھاولاتیان باجەکەی بدەن .
د. تەلعەت ئیبراھیم گوتیشی جێگر نەبوونی نرخی دۆلار کاریگەرییە ئابورییەکەی خراپتر کردووە وایکردووە بازاری کرین فرۆشتن سستی تێ بکەوێت چونکە ھاولاتیان بەردەوام لە دلە راوکێدان سەبارەت بەو سەرمایەی لە ژێر دەستیانە بەھۆی ناسەقامگری نرخەکانەوە ناتوانن ئازادانە مامەلەکانیان رای بکەن .
ئەو شارەزاییەی ئابورییە گوتیشی خۆی لە خۆیدا بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری خراپی بەسەر بژێوی ھاولاتیاندا ھەبوو بەلام ئەگەر ھاتوو نرخەکان جێگیری بەخۆیەوە ببینێت ھەلبەز و دابەزی نەبێت ئەوکات سەقامگیری بازار دروست دەبێت کاریگەرییە ئابوریەکان کەمتر دەبنەوە ،
ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە |