ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، شاندێكی ئه‌منی ئیتاڵی سه‌ردانی شاری موسڵ ده‌كه‌ن تاكو بارودۆخه‌كه له‌م شاره هه‌ڵسه‌نگێنن پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كرد، بۆ ئاماده‌كاری سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان، شاندێكی ئیتاڵی كه به ئه‌منی له قه‌ڵه‌می دا، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه شاری موسڵ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و شانده سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی قه‌ڵای موسڵی كۆنی كردوه، دواتر به‌ره‌و قه‌ره‌قوش كه‌وتنه‌ڕێ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پاپای ڤاتیكان له‌میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق سه‌ردانی بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌فسه‌رانی ئه‌منی عێراقی یاوه‌ری شانده ئیتالییهكهیان ده‌كرد، وتیشی، ئامانجی سه‌ردانی شانده ئیتاڵیه‌كه ئه‌وه‌یه سه‌رنجی بارودۆخی بده‌ن و هه‌ڵی بسه‌نگێنن، بزانرێت بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا گونجاوه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 10 كانونی دووه‌م 2021 پاپا فرانسیس رایگه‌یاند، زۆر دڵنیا نییه، به‌هۆی په‌تا ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق له ئازاری داهاتوو ئه‌نجام ده‌دات.
شه‌فه‌ق نیوز
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |