English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی حوسێن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکگرتوو ئاشکرا دەکات
2021-01-12 [03:04 AM]

ZNA- ھەولێر



عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک پرسی ھەنووکەیی کرا و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان ھەردوو لادا ھەبوو.

ئەم گوتانەی عەلی حوسێن، لە میانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی ھاتوون و گوتی: ھەوڵ دەدەین خاڵە ھاوبەشەکانی نێوانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە کۆبکەینەوە، چ لەسەر ئاستی ناوخی ھەرێمی کوردستان یانیش لەسەر ئاستی عێراق.

ئاشکراشیکرد، ئەو لێکتێگەیشتنەی نێوان شاندی پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی ھاتووەتە ئاراوە، لەسەر پرسی کێشەی نێوان ھەولێر و بەغدا و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی پەیوەندیدار بە ھەرێمی کوردستان بوو.

ئاماژەی بەوەشدا، لە داھاتوودا لەگەڵ ھەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و تەواوی لایەنەکانی دیکە بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە.





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad