ZNA - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵگەی پێوەندیی ئێران و رێکخراوی ئەلقاعیده ئاشکرا دەکات
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ سێشەممە١٢ کانوونی دووهەم،مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی کە بەم دواییانە سەبارەت بە پێوەندیی ئێران و ئەلقاعیده دەستکەوتوون ئاشکرا دەکات.
ئەم هەوڵەی مایک پۆمپێیۆ وەک دواین هەوڵی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لە دژی ئێران دادەندرێت.
دۆنالد ترەمپ لە ٢٠ ئەم مانگە دەسەڵاتی کۆشکی سپی رادەستی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات.
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |