English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەوروپا: زیادکردنی پێتاندنی یۆرانیۆمی ئێران مەترسیدارە
2021-01-12 [04:11 AM]

ZNA - هەولێر


یەکێتیی ئەوروپا بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە رووداوێکی مەترسیدار دەزانێت.

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیاندراوێکدا بە توندی نیگەرانی خۆی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە راگەیاندووە و گوتوویەتی، بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە بۆ رێژەی  لەسەدا ٢٠، لە وێستگەی فۆردۆ پێشهاتێکی زۆر مەترسیدار و پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمییە.

هەفتەی رابردوو بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیادند ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ بۆ ٢٠ لەسەدا بەرز کردووەتەوە.

ئەم رێژەیە لە پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە تێپەڕاندنی نێوەرۆکی رێک‌کەوتن‌نامەی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتای پێنج کۆ یەکە.

دوای ئەم رووداوە، رافائل گەرووسی، سەرۆکی گشتیی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی جیهانی، رایگەیاند رەنگە تەمەنی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان لەسەر سنووردارکردنی چالاکیی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە کەمتر لە مانێگێکی دیکەی تەمەن مابێت.





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad