English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە وەک باڵوێزی ئاشتی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیھان دیاری کرا
2021-01-12 [04:33 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاشتی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ئەفسەرێکی پلە باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی وەکو باڵوێزی نێودەوڵەتی ئاشتی لەسەر ئاستی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاریکرد.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "عەمید ساڵح مەولود گەردی، کە ئەفسەری ھەماھەنگیە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ناوبراو لەکاتێکدا بەھۆی ھەڵوێستی خەباتگێڕییەوە خانەوادەکەیان لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیندانی کرابوون بۆیە لە ساڵی ١٩٦٢ لە گرتوخانەی قشڵەی ھەولێر لە دایک بووە، ساڵانێکە لە ریزەکانی پێشمەرگە خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەی دەکات".

ئەوەش خراوەتە روو، "عەمید ساڵح، پاش ئەوەی بەشداری لە کۆنگرەی ئاشتی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٠ دەکات و دوای  پێشکەشکردنی بابەتێک دەربارەی کۆمەڵکوژی رەگەزی و ئاینی لەو کۆنگرەیەدا، دەبێتە جێگەی سەرنجی ئەندامانی سەرپەرشتیاری کۆنگرەکەو دواتر وەک باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی لە سەر ئاستی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاریکرا. ئەوەش دەسکەوتێکی مەعنەوی و یاساییە بۆ پێشمەرگەی کوردستان و کەسایەتی ئەم ئەفسەرەی وەزارەتی پێشمەرگە".





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad