English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان رۆژبەیانی: پێویسته‌ پێش هه‌ڵبژاردن دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاسایى بكرێته‌وه‌
2021-01-12 [04:39 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان لەبار نییە و پێش ھەڵبژاردن دەبێ ئاسایی بکرێتەوە، بە پێویستیشی دەزانێ کورد بەیەکەوە کار بکەن و یەکدەنگ و یەکھەڵویست بن.

جوان یوونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان  بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دۆخی ئێستای ناوچە ‌کوردستانییەکان، بە ‌تایبەت پارێزگای کەرکووک بە ھیچ جۆرێک بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەبار نییە،‌ کە بڕیارە لە مانگی حوەزیرانی داھاتوو ئەنجام بدرێ.

سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان گووتی: سەرەڕای ئەوەی لەو پارێزگایە دەرگە بەڕووی ژمارەیەکی زۆری عەرەبی ھاوردەدا کراوەتەوە، ھاوکات ئاوارەیەکی زۆری کوردیشمان ھەیە کە بەھۆی ئەو دۆخە سەپێندراوەوە کەرکووکیان جێ ھێشتووە، کە وێڕای ئەوانەش،‌ لە یاسای نوێی ھەڵبژاردندا ژمارەی دەنگدەران زیاد کراوە بەرامبەر بە کورسییەکان، رێژەی کوردیش لەو ناوچانە کەمی کردووە.

هەروەها جوان یوونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان  ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دانوستانەکان لە عێراق لەسەر بابەتی خاک و نیشتمان چڕ بکرێتەوە ‌وھەوڵ بدرێ پێش ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان  ئاسایی بکرێتەوە و حزبە کوردستانییەکانیش لەسەر پاڵێوراوەکانیان کۆک بن و بەیەکەوە کار بکەن، بە پێچەوانەوە دەنگەکانمان پەرتەوازە دەبن و ڕێژەی کوردسییەکانمان کەمتر دەبێت.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad