English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەو بڕیارانەی لە بارەی باجەوە دران ھەنگاوێکی گرنگە
2021-01-12 [04:43 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی و ڕێکخستنەوەی باج، ھەنگاوێکی دیکەی گرنگە و بە ھۆیەوە داھاتێکی باش بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.

دکتۆر زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی لە بارەی پێدانی باج دراون، ھەنگاوی گرنگ و زۆر باش و دڵخۆشکەرە بۆ گەلی کوردستان، گرنگیی ئەم بڕیارانە لەوەدایە دەبێت گەورە و پارەدارەکان باج بدەن، کە چەندان ساڵە باجیان نەداوە .

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی:‌ ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج، بە جۆرێک کۆمپانیاکان دەبێ لەو پارەیەی دەستیان دەکەوێ، باجی حکوومەتیشی لێ بدەن، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە.

ھەروەھا دکتۆر زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو بڕیارانەی لە بارەی باجەوە دراون، قۆناغێکی تری جیاوازیی چاکسازییە و بە جێبەجێکردنی ئەم ھەنگاوە و باجوەرگرتن لە کۆمپانیاکان، دەبێتە ھۆی گەڕاندنەوەی داھاتێکی باش بۆ خەزێنەی حکوومەت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad