English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی ھەواڵێکی مووچە دەدا
2021-01-12 [04:46 AM]

ZNA-هەولێر


ھەواڵێک بەناوی گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند سایت و پەیجێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکراوەتەوەگوایە: "سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێ".

لەمبارەیەوە د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند: "ھیچ لێدوانێکم بۆ ھیچ میدیایەک نەداوە لەبارەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچە، سبەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و باسی پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێ، بەڵام لیستی مووچە ڕاناگەیەندرێ و لێدوانی لەم شێوەم نەداوە".

گوتیشی: "ڕاگەیاندنی لیستی مووچە پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵکوو لای وەزارەتی دارایی بڵاو دەکرێتەوە و ئەوان ڕایدەگەیەنن".

ئاماژەشی بەوەدا، کە داواکارن دەزگا میدیاییەکان لە گواستنەوەی ھەر ھەواڵ و زانیارییەک وردبن و شتی ناڕاست بڵاو نەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 1762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad