English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەرکووک بۆ کورتەفیلم دواخرا
2021-01-12 [05:59 AM]

ZNA – هەولێر


دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەرکووک بۆ کورتەفیلم بەهۆی داخستنی هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک دواخرا.

 

بڕیاربوو فێستیڤاڵەکە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە سازبکرێت و چالاکییەکانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت.

 

بڕیاربوو فێستیڤاڵەکە کە سەرەتای ئەم مانگە سازبکرێت، بەڵام بەهۆی بڕیار و رێنمایی نوێیەوە سەبارەت بە خۆپاراسن لە ڤایرۆس کۆرۆنا، بۆ ماوەی دوو هەفتە دواخرا.

 

ئەمجارەش بەهۆی داخستنی هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک کە بڕیاربوو فێستیڤاڵەکەی تێدا سازبکرێت، بۆ جاری دووەم لەم مانگەدا دواخرا.

 

لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵدا 13 کورتەفیلم، بەڵگەفیلم و ئەنیمەیشن لە بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵدا بەشداران.

 


 





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad