English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
2021-01-13 [06:29 AM]

ZNA-هەولێر



دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تاوەکو ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نیە بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەست پێکردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەێنێ ئەوە ناوی خۆیان لای ھیچ  کۆمپانیایەکی تایبەت بەعومرەکاران تۆمار نەکەن،
 لەھەمان کاتدا سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکەینەوە کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بریاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێ ی یاساو رێنمایەکان مامەڵەيان لە گەل دەكرێت. 

لەگەڵ ڕێزماندا 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
١٢⁄١⁄٢٠٢١





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad