English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوتیوبیش ئەکاونتی دۆنالد ترەمپی ڕاگرت
2021-01-13 [07:52 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای یوتیووب کە گرتەی ڤیدیۆیی تیدا بلاو دەکرئتەوە بڕیاریدا کەناڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ ماوەی یەک ھەفتە و "رەنگە زیاتریش" رابگرێت.

یوتیووب بە CNNـی گوتووە ڤیدیۆیەکی ترەمپ بەم دواییە، بووەتە ھۆی دروستبوونی توندوتیژی، ئەو ڤیدیۆیە ئێستا لەسەر کەناڵەکە لادراوە. یوتیووب رەتیکردەوە زانیاری لەبارەی ئەو ڤیدیۆیە ئاشکرا بکات، کە بەھۆیەوە کەناڵەکەی راگرتووە، بەڵام دەڵێ دوای تەواوبوونی ماوەی ئەو ھەفتەیە، دووبارە بە بڕیارەکەیدا دەچێتەوە.

ھەتاوەکو ئێستا یوتیووب تاکە گەورە سۆشیاڵ میدیا بوو بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەکاونتی دۆناڵد ترەمپ دانەخات.

پێنجشەممەی رابردوو، مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک و ئینستاگرام رایگەیاند، فەیسبووک و ئینستاگرام رێگە نادەن سەرۆک ترەمپ چیدیکە پۆست بکات، بەلایەنی کەمەوە تاوەکو ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتاییدێت (لە ٢٠-١-٢٠٢١).

بەڵام قورسترین بڕیار لە دژی ترەمپ، لەلایەن تویتەرەوە درا، ھەرچەندە تویتەر دڵخوازترین سۆشیاڵ میدیای ترەمپ بوو و رۆژانە را و بۆچوونەکانی خۆی لەوێ دەردەبڕی.

دوای چەند ھۆشیارکردنەوەیەک لەلایەن تویتەرەوە و پابەندنەبوونی ترەمپ بە مەرجەکانی بەکارھێنانی ئەو سۆشیاڵ میدیایە، تویتەر ٩-١-٢٠٢١ بۆ ھەمیشە ئەوکاونەتەکەی سەرۆکی سڕییەوە، کە یەکێک بوو لە ١٠ چالاکترین ئەکاونتەکان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە.





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad