ZNA ــ هەولێر
ڕابیتەی ئەڵمانی بۆ پزیشکانی قورگو لوتو گوێ ئاشكرایدهكات، خوێنبەربونی گوێ هۆکاری زۆرە، لەوانە بونی تەنێکی نامۆ تێیدا، یان توشبون بەهەوکردنی گوێی ناوەڕاست، یان بەرزبونەوەی پەستانی خوێن. ڕابیتەکە دەڵێت:"هەندێکجار خوێنبەربونی گوێ ڕەنگە بەهۆی برینداربونی پەردەی گوێوەبێت، بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی زەبر بەگوێ یان لەرزینەوەی مێشک، هەروەک چۆن دەکرێت هۆکارەکەی دروستبونی گرێ (لوو) بێت". لەهەموو حاڵەتەکاندا پێویستە بەزویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێتو هۆکاری ڕاستەقینەی خوێنبەربونەکە دیاریبکرێت، بەتایبەت ئەگەرهاتو حاڵەتەکە دوبارە بۆوەو ئازارێکی زۆریشی لەگەڵدابوو، تاوەکو لەلێکەوتە ترسناکەکانی حاڵەتەکە وەک دروستبونی سەکتەی مێشک بەدوربێت، بەتایبەت ئەگەرهاتو دۆخەکە بەهۆی لەرینەوەی مێشک یان نەخۆشی دڵ یان بەرزبونەوەی پەستانی خوێنەوە بوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad