English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خواردنانە چاڵاكی جەستە كەم دەكەنەوە
2021-01-13 [11:05 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

بۆ ئەوەی مرۆڤ هەمیشە جەستەیەكی چاڵاكی هەبێت باشترە چەند جۆرە خواردنێك هەیە نەیانخوات.

بەپێی پسپۆڕانی خۆراك هەندێك خواردن هەیە كە ڕۆژانە دەخورێن ئاستی وزەی لەشی مرۆڤ كۆنترۆڵ دەكەن و هەندێكیان چاڵاكی دەكەن و هەندێكیشیان مرۆڤ تەمەڵ و بێ وزە و توانا دەكەن.

ئەو پسپۆڕانە ئاماژە بەوە دەدەن كاتێك كەسێك هەست بە ماندوێتی و تەمەڵی دەكات بە هۆی ئەو خواردنانەوەیە كە دەیانخوات، بۆیە باشترە ئاگاداری ژەمە خواردنەكانی ڕۆژانەی بێت، لێرەشدا باسی هەندێك لەو خواردنانە دەكەین كە دەبنە هۆی دابەزینی ئاستی وزەی لەش.

1. دانەوێڵەی ژەمی بەیانیان : پێویستە كەسەكان دووركەونەوە لەو دانەوێلانەی كە بڕێكی زۆری شەكریان تێدایە، چونكە سەرەڕای ئەوەی شەكر بە خێرایی ئاستی وزە بەرز دەكاتەوە، بەڵام ئەم شتە درێژە ناكێشێت و بە خێرایی ئاستی شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە، كاتێكیش ئەوە ڕوو دەدات، دەبێتە هۆی پشێویی هەندێك بەشی بەرپرس لە هۆشیاركردنەوەی مێشك، ئەمەش وا دەكات لەش بڕێكی وزەی لەدەست بچێت.

2. خواردنەوە وزە بەخشەكان : ئەم جۆرە خواردنەوانە بە شێوەیەك دروستكراون بۆ ماوەیەكی كەم وزە دەبەخشن، بە شێوەیەك جەستە پڕ دەكەن لە كافایین و شەكر بۆ ماوەیەكی كورت و دیاریكراو، دوای ئەوە كەسەكە هەست بە سستی و وڕیی دەكات، ئەمەش بە هۆی ئەوەوەیە كە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت.

3. نانی سپی : پسپۆڕان دەڵێن: باشترە هەموان دووركەونەوە لەو نانەی لە ئاردی سپی دروست دەكرێت و زیاتر ئەو نانە بخورێت كە لە ئاردی بۆر دروست دەكرێت، چونكە ئەو كاربۆهیدراتەی لە نانی سپیدا هەیە بە خێرایی ئاستی شەكر لە خوێندا بەرزدەكاتەوەو دواتر بە خێرایی دایدەبەزێنێت، بەڵام ئەو نانەی لە ئاردی بۆردایەو ئاردەكە كەپەكی تێدایە ئەوا كاتێكی زۆرتری دەوێت بۆ هەڵمژین لە ناو جەستەدا، ئەمەش ئاستی وزە بۆ ماوەیەكی درێژتر بە بەرزی دەهێڵێتەوە.

4. خواردنەوە سووركراوەكان : ئەم خواردنانەش كاتێكی زۆریان دەوێت تا هەرس دەبن، لەبەر ئەوە پێویستی بە توانایەكی زۆری جەستە هەیە بۆ ئەوەی خوێن لە پەلەكانەوە بۆ ئەندامەكان بگوازێتەوە، بۆیە وا لە جەستە دەكات ئاستی وزەی زۆر دابەزێت.

كەشتی نووح





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad