English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان متمانەی نێوان حکومەت و ھاوولاتیان بەھێز تر دەکات
2021-01-13 [10:31 AM]

ZNA-هەولێر


لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریار درا بەدیاری کردنی ھێڵە گشتییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی ھەرێمی کوردستان کە ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە تا ھاوولاتیان بزانن داھات و خەرجی لەھەرێمی کوردستان چەندە.

لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی وەک ئێستای کوردستان کە قۆناغێکی سەختی داراییمان بەرێ کرد گرنگی و بایەخی خۆی ھەیە بەتایبەت بۆ یەکەم جارە لەسەر بنەمای پشت بەستن بەتوانا داراییەکانی خۆمان ھێڵە گشتیەکانی ڕەشنووسی بودجەی کوردستان ئامادە دەکرێت بەمەش پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێ و سەرخستنی سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی بەدەرخست لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان وێرای ئەوەی بەئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە زیاتر شەفافیەت دێتە ئاراوە بە جۆرێک ھاوولاتی دەزانێت داھات و خەرجی چەندە بەمەش متمانەی نێوان حکومەت و ھاوولاتیان بەھێز تر دەبێت .

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە دوای ئامادەکردنی  پرۆژەیاساکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بەمەبەستی گفتووگۆ و پەسندکردن رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad