ZNA- هەولێر لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٧ كەسی دیكە لە ئێران بە كۆرۆنا ژیانیان لەدەست دا.
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووهەم رایگەیاند ، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦ ھەزارو ٣١٧ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە لەم ماوەیەدا ٩٧ كەسی دیكەش بەم پەتایە گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان لە ئێران هەتا ئێستا یەك ملیۆن و ٣٠٥ ھەزارو ٣٣٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و ٥٦ ھەزارو ٤٥٧ كەسیش بەم پەتایە مردوون.
ئەم هەواڵە 73جار خوێندراوەتەوە |