English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا پێداویستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای پێشکەش بە حکومەتی هەرێم کرد
2021-01-13 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستیەکانی بەهێزکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بە هەرێمی کوردستان كرد.

بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەلایەن کەرتی تەندروستی گشتیەوە لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی پێشکەشی هه‌رێم کرد.

ئەم پێداویستیە گرنگانە ڕێکخەری ئۆکسجین و پێوەری ئۆکسجین و ئامێری پاککردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی ته‌ندروستی و هەروەها کەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پاراستنی کارمەندانی تەندروستی بەکاردێن. لەکاتی ڕادەستکردنی کەلوپەلە بەخشراوەکان بە دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی گوتی " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانازی بە پشتیوانیە بەخشندەکانی خۆیەوە بۆ هەوڵە جیهانیەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆناوە دەکات، بەو یارمەتیانەشمانەوە لێرە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا".

بۆ یارمەتیدانی هەوڵە جیهانیەکان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هەروەک بۆ پابەندیەکانی تایبەت بە گەشەپێدانی ڤاکسینەکان و چارەسەریەکان و هەوڵەکانی ئامادەکاری و هەروەها کۆمەکی بیانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە بیست ملیار دۆلاری تەرخانکردووە.

لەهەرێمی کوردستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چەند جۆرێک کۆمەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا پێشکەش دەکات.

لە مانگی تشرینی یەکەم، ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کۆمەکی کردنەوەی یەکەیەکی جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنای کرد لە نەخۆشخانەی سوتان و نەشتەرگەری جوانکاری دهۆک، کە ژێرخانێکی گرنگ و کەلوپەلی پێویستی خستە بەردەستی پزیشکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆئەوەی بتوانن بە سەلامەتی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا بکەن.

بەهۆی ئەم پشتیوانی و کەلوپەلانەوە، نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس پشکنین و جیاکردنەوەی کۆرۆنایان بۆکراوە لەو دامەزراوە تەندروستیانەی پشتیوانیمان کردوون. ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەهەمان شێوە ڕاهێنانی بۆ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کارمەندی تەندروستی و ئەوانەی لە ڕیزی پێشەوەی بەدەمەوەهاتنن ئەنجامداوە لەسەر خۆپاراستن لە توش بوون و فریاگوزاری سەرەتایی کۆنترۆڵکردن و دەروونی.

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad