English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەمزووانە شارڵ دیگۆلی فه‌ره‌نسی دەگەڕێتەوە دەریای ڕۆژهەڵاتی ناوەند
2021-01-13 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پاریس ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتی دژی ڕێکخراوی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا، کەشتی فڕۆکە هەڵگری شاڕڵ دیگۆل لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا دەست بە ئەرکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەند و زەریای هیندیدا دەکاتەوە.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرانس پارلی لەبەردەم لیژنەی بەرگریدا وتی، " ئەرکی دواتری کەشتی فڕۆکە هەڵگری شاڕڵ دیگۆل پتەوکردنی هێزە هاوبەشەکانمان دەبێت لە ئەرکی شامال." ئەرکی شامال بەشە ئەرکی فەڕەنسایە لە ئەرکە سەربازییە نێودەوڵەتیەکان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دژی ڕێکخراوی داعش لە عێڕاق و سوریا.

وتیشی " کەشتی فڕۆکە هەڵگرەکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021 دا لە دەریای سپی ناوەند و زەریای هیندیدا جێگیر دەکرێت، ئەم پابەندبوونەش جەخت لە ویستمان دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەشێوەیەکی هەمیشەیی و بەبێ مەرج."

ئاماژەشی بەوەدا " لە چوارچێوەی ئەرکی شامالدا نزیکەی 900 سەرباز دژی داعش دەجەنگن."

لە ماوەی ڕابردووشدا پارلی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە " دووبارە سەرهەڵدانەوەی " ڕێکخراوی داعش لە عێڕاق و سوریادا دەربڕی.

ڕۆژی یەکشەممە پارلی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆندا وتی " فەڕەنسا پێی وایە داعش هێشتا بوونی هەیە. تەنانەت دەتوانین باس لە شێوەیەک لە شێوەکانی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش بکەین لە عێڕاق و سوریادا."





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad