English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ بن بەرامبەر بەغدا
2021-01-13 [02:19 AM]

ZNA- ھەولێر 



پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ بن بەرامبەر بەغدا، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی ئەو حیزبە لە دوێنێوە دەستی بە گەڕێکی کۆبوونەوە کردووە لەگەڵ لایەنەکان.

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی و شیوعی، بڕیارە سبەی شاندەکەی پارتی لە ھەولێر بەجیا لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆببێتەوە.

شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامیێتیی کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، پشتیوان سادق و عەلی حوسێن ئەندامانی سەرکردایەتییە. ئامانجیانە لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگبوونیان لەپێناو چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، ھەروەھا ھەماھەنگی بکەن بۆ ھەڵبژاردنی بەغدا و بابەتی دیکەی ناوخۆیی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان.

شاندەکەی پارتی کاتژمێر ٠٢:٠٠ـی ئەمڕۆ گەیشتنە لای بزووتنەوەی ئیسلامی و لەگەڵ شاندی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، د. عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی  رایگەیاند "پێشوازیان لێدەکەین، ئەوان پڕۆژە و پەیامێکیان پێیە... بەبڕوای ئێمەش پێویستە ھێز و لایەنەکان ئاگایان لەیەکتر بێت و بەیەکەوە شەن و کەوی دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و عێراق بکەن".

ھەروەھا گوتی "ھەموومان دەزانین، پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا ئاڵۆزە و لە قەیرانیکی قوڵدایە و نەگەیشتووەتە ئەنجام، بۆیە ئەگەر ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان یەکدەست و یەکھەڵوێست بن، بەدڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری لە ھەڵوێستی ھێزە سیاسییەکانی عێراق و حکومەتی عێراقیش دروستدەکات. عێراق تائێستا فورسەتی وەرگرتووە لەو درز و کەلێن و ناکۆکییەی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە، چونکە ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆی ھاوبەش نەکراوە".





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad