English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی توندوتیژی سیاسی ده‌كات
2021-01-13 [02:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هاوکاتی نیگەرانییەکان لەسەر نوێبوونەوەی توندوتیژییەکان لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرایەتی نوێ، ڕۆژی سێشەممە ڕێبەرە باڵاکانی سوپا یاداشتێکی نوسراویان پێشکەش بە هەمو ئەندامانی سوپای کرد لەسەر ئەوەی یاخیبوونە کوشندەکەی هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرێس نادیموکراسی بوو، کردارێکی تاوانکاری بوو و مافی ئازادی ڕادەربڕین مافی ئەوە نادات بە هیچ کەسێک توندوتیژی ئەنجام بدات.

ئەو یاداشتەی لەلایەن سەرۆکی ستونە سوپاییە هاوبەشەکانەوە مۆرکراوە وەبیر ئەندامانی سوپای دەهێنێتەوە کە جۆو بایدن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست وەکو سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا هەڵبژێردراوەو لە 20 ی مانگی یەک سوێندی یاسایی دەخوات.

ئەو یاداشتە هەنگاوێکی نائاسایی بوو لە نێو ڕێبەرایەتی سوپادا، ژەنەڕاڵ مارک میلی، سەرۆکی ستونە سوپاییەکانی ئەمەریکا،هەستی کرد پێویستە بەبیری هێزە سوپاییەکان بهێنرێتەوە کە شتێکی هەڵەیە پرۆسەی دەستوری بشێوێندرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاژانسەکانی چەسپاندنی یاسا هەوڵ دەدەن تەواوی ئاستی چالاکییە تاوانکارییەکانی پایتەخت دیاری بکەن و بزانن چەندێک ئەندامی سوپای ئێستاو ڕابوردوو بەشداربوون تیایدا.

گوتراوە کە هەندێک لە ئەندامانی سەربازانی دێرین بەشدارییان لەو گێرەشێوێنییەدا کردووە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، بەڵام بەشداری هیچ ئەندامێکی ئێستای هێزەکانی ئەمەریکا پشتڕاست نەکراوەتەوە. سیناتۆر تامی دەکوەرت، سەربازی دێرینی شەڕی عێراق، ڕۆژی دووشەممە بە نوسراوێک داوای لە وەزارەتی بەرگری کردووە ڕێکخراوەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری هاوکاری FBIو پۆلیسی پایتەخت بکەن بۆ ئەوەی بزانن چ ئەندامێکی ئێستا یان پێشووی سوپای بەشدار بوون لەو "پیلانگێڕییەی" دژ بە حکومەت."

یاداشتەکەی سەرۆکی ستونە سوپاییەکان بە ڕوونی باس لە دەستهەبوونی سوپا لەو ڕووداوەدا ناکات.

لە یاداشتەکەدا هاتووە " ئەو کردارانەی لە ناو بینای کۆنگرێسدا بینیمان پێچەوانەی فەرمانی یاسا بوون. مافەکانی ڕادەربڕین و کۆڕو کۆبونەوە ئەو مافانە بە بە هیچ کەسێک نادات توندوتیژی دروست بکەن."

ئەو گوتیشی " وەکو ئەندامێکی سوپای دەبێت بەهاو پرنسیپەکانی وڵات بەرجەستە بکەین. ئێمە پشتویانی و بەرگری لە دەستور دەکەین. هەر کردارێک کە ببێتە هۆی شێواندنی پرۆسە دەستورییەکان نەک تەنها دژی نەریت، بەهاو بەڵێنەکانمانە، بەڵکو لە دژی یاساشە."

بەر لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی جۆو بایدن و کۆتایی تێرمی سەرۆک دانۆڵد ترامپ، گاردی نیشتمانی بڵاو دەکرێنەوە بۆ پشتیوانی کردن لە هێزەکانی چەسپاندنی یاسا. هیچ پلانێک نییە بۆ بەکارهێنانی هێزی سوپای لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشیدا.

 

voa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad