ZNA – هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی عێراق له چوراچێوهی رێکارهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بڕیاریدا
فرۆشگای هەموو نێوەندەکانی خوێندن دابخات .
بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە ئاراستەی کارگێڕیی سەرجەم قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەکان کراوە، ئاماژە بەوەدراوە، به پشت بەستن بە بڕیاری شانەی قەیرانەکان، بڕیاردراوە هەموو فرۆشگای نێو قوتابخانەکان دابخرێن.
وەزارەتی پەروەردە جێبەجێکردنی بڕیارەكەی خستووەتە ئەستۆی کارگێڕیی قوتابخانەکان و پێیانی راگەیاندووە ههر کەمتەرخەمیهك رووبهڕووی لێپرسینهوه و سزا دهبێتهوه.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |