ZNA - هه‌ولێر سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین، رایگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه‌ی روسیا له دژی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان باشترینه، وتیشی، پێویسته له چۆنیه‌تی كاری ئه‌و ڤاكسینه له میانی بوونی چه‌ندین نه‌وه‌ی ڤایرۆسی دیكه تێبگه‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ته‌كه‌ی پۆتین وتی، "ئه‌وه زۆر روونه، پێشتر پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبوو، به‌ڵام به پراكتیك ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌بۆچوونی خۆم، ئه‌و ڤاكسینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان باشترینه، هیچ ده‌رمانێكی دیكه له‌مجۆره نییه، پاراستن بدات و به‌مشێوه‌یه دڵنیایی بدات.
له ئێستادا روسیا تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی دیكه بۆ ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری دژی نه‌وه نوێكان ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جێگری سه‌رۆكی روسیا ، تاتیانا گۆلیكۆڤا، ئه‌م كاره‌ی رایگه‌یاند، ئه‌ویش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ڤلادیمێر پۆتین له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ت، رایگه‌یاند، ئێمه توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی 200% دڵنیا بین، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێژه‌یه شیاو بێت، ئه‌وه راستی كاره‌كه‌یه، هۆكاری دڵنیاكه‌ره‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌ویش تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو ده‌كرێت.
گۆلیكۆڤا وتیشی، زنجیره‌ی ئه‌و نه‌وه نوێیه گرنگییه‌كه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، له ئێستادا پێوه‌رێك بننیات ده‌نێین، به‌ڵام بۆ ده‌ستنیشانكردنی زنجیره‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان كاری زانستی زۆرتر ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌لێكه بۆ تێگه‌یشتن له‌وه له سه‌ر خاكی روسیا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵكۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانیش ده‌گوزه‌رێت.
سپۆتنیك
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |