ZNA – هەولێر
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووهەم، بلاویکردەوە لە چەند رۆژی رابردوودا لانیکەم ٢٦ خوێندکار و چالاکی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.
ئەم کوردانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی کەرەج، مەهاباد، رەبەط، مەریوان، بۆکان، سەوڵاوا بە دەست هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون.
ئاخرین پەلاماری دەستبەسەرکردن سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە لە گونی "سلین"ی هەورامان روویداوە و لەم پەلامارەدا دوو کەس بە ناوی ئەکرەم و سیامەکی ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە ١٢ کەس لەم ٢٦ کەسەلەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون، بەڵام ناوی ئەو لایەنانە نەهێنراوە ئەوانی دیکەیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا هەواڵێک سەبارەت بە شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو کوردانە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |