ZNA-هەولێر بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، دابەزینی بەخۆوە بینیوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا دوو دۆلار دابەزیوە، کە لە ئەمڕۆدا بە ٥٥ دۆلار و ٩١ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٣ دۆلار و ٩٦ سەنت دەفرۆشرێت.
بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکەی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و بەوەش، بەرزترین نرخە بە بەروارد بە حەوت مانگی رابردوو.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |