ZNA-هەولێر به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، نه‌وت به‌سه‌ر 7700 خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 14ی كانوونی دووه‌می 2021 یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر له سه‌ردانێكیدا بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران پێدانی 7700 به‌رمیل نه‌وتی به خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و رواندز راگه‌یاند.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕە نەوتە لەلایەن كه‌سایه‌تی و سەرمایەدارێكی دیاری شاری هه‌ولێر دابینكراوە.
روونیكراوەتەوە، پێوه‌ری ده‌ستنیشان كردنی خێزانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هێلی هه‌ژاری ده‌بێت، واته هه‌ر خێزانێك كه داهاتی مانگانه‌ی له 400 هه‌زار دینار كه‌متر بێت و توانای دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی خۆی وه‌ك خۆراك، جلوبه‌رگ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی نه‌بێت به تایبه‌ت منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت، بێوه‌ژنان، كه‌مئه‌ندامان، كرێكاران، بێ كاران، كرێچیان خێزانه‌كانی به‌ندكراوان كه داهاتی مانگانه‌یان كه‌متره له 400 هه‌زار دینار له‌و هاوكارییه سوودمه‌ند ده‌بن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشتر ئه‌م هاوكارییه به‌سه‌ر 23 هه‌زار خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر دابه‌شكراوه.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |