English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سناپچات بۆ هەمیشە ترەمپی بلۆک کرد
2021-01-14 [07:52 AM]

ZNA-هەولێر


تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەمیشە لە بەکارهێنانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بلۆک کرا.

لە بەیاننامەیەکدا گوتەبێژی سناپچات درەنگانی دوێنێ (چوارشەممە، 13-1-2021) رایگەیاند "هەفتەی رابردوو رامانگەیاند گومانمان هەیە لە سناپچاتی سەرۆک ترەمپ، خەریکی هەڵسەنگاندن بووین بۆ ئەوەی بزانین چ هەنگاوێک لە بەرژەوەندیی بەکارهێنەرانی سناپچات بگرینەبەر".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەبەرژەوەندیی سەلامەتیی گشتی، هەروەها بەهۆی هەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی رق و کینە و توندوتیژی، کە روونە پێشێلکردنی مەرجەکانی بەکارهێنانە، بڕیاریمان دا بۆ هەمیشە کۆتایی بە ئەکاونتەکەی دۆناڵد ترەمپ بهێنین".

لە دوای رووداوەکانی هەفتەی رابردوو، کاتێک لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە پەسەندکردنی سەرکەوتنی جۆو بایدن وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، کە بەهۆیەوە توندوتیژی و شەڕ روویدا و پێنج کەس کوژران، سۆشیاڵ میدیاکان لەهەوڵدابوون پۆستەکانی ترەمپ سنووردار بکەن، یان بەتەواوەتی بیانسڕنەوە.

 

تویتەر، دڵخوازترین سۆشیاڵ میدیا بوو بەلایەنی ترەمپەوە و رۆژانە بەردەوام توویتی دەکرد و رای خۆی لەسەر هەموو بابەتەکان بێ سانسۆر لەوێ بڵاودەکردەوە، یەکەم سۆشیاڵ میدیا بوو بەتەواوی ئەکاونەتەکەی سەرۆکی سڕییەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەکاونەتەکەی یەکێک بوو لە 10 چالاکترین ئەکاونتەکانی تویتەر.





ئەم هەواڵە 76جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad