ZNA- هەولێر ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران داوای سەربازی پێکردنی زۆرەملی دەکات.
عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق داوایکرد، گەڕانەوەی پرۆسەی سەربازیکردنی بە زۆرەملێی کرد و دەڵێت ئەم کارە دەبێتە هۆی لەنێو چوونی کێشەی تاییفەگەری لە سوپا و بێکاری گەنجان و دوورکەوتنەوەیان لە کاری نابەجێ.
بە بۆچوونی عەزاوی، سەربازیپێکردنی بەزۆرەملێ، هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.
ماوەی ١٨ ساڵە سەربازی زۆرەملێ لە عێراق کاری پێناکرێت.
لە سەدەمی دەستەڵاتی بەعس هەموو پیاوێکی عێراقی بە زۆرەملی دەبردرایە سەربازی.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |