English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و بارزانی هەمیشە بەرپرسیاریەتی لە قۆناغە سەختەكاندا..
2021-01-14 [11:43 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستاندا ،بە هۆی هەڵوێستی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری پارتی و بارزانی بەرانبەر دۆزە ڕەواكەی و سازش نەكردنی و پاراستنی ئەمانەتی مێژووی و ئاڵای پیرۆزی كوردستان و  دروشمی كوردایەتی و كۆڵنەدانی گشت شۆڕش و راپەڕینەكانی كوردستان بە درێژایی زیاتر لە سەدەی رابردوو تا  ئێستا ، هەردەم دوژمنان و داگیركەران  بە هەموو توانایەكی سەربازی و هەواڵگری و تابووری پێنجەم و تیرۆر و ئابووری  رووبەرووی دەبنەوە ، بەڵام هەموو ئەو گوشارانە وایانكردووە كە ڕیرەوی ئەو كاروانە پر شانازی و خەباتە بگۆڕن و واز لە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی بهێنێت ، بەڵكو  بەهێزتر لە جاران لە گوڕەپانی خەبات ئامادە بووە بۆ  داكۆكیكردن لەمافەرەواكان و بەرگریكردن لە شوناس ، مێژوو و دەسكەوتەكانی كورد وكوردستان .
لە مێژووی دوێنی و ئەمرٍۆ پارتی و بارزانی كە هیوا و مەشخەڵێكی روونی نەتەوەكەمانە ، هیچ ئامراز و پیلانگێرییەك  و مەڕامێكی قێزەوەن  نەما لە سێرەگرتن لە پارتی و بارزانی لە دژی كوردستان تاقی نەكرێتەوە، بەڵام بە خۆراگری و سیاسەتێكی ژیرانە پووچەڵكرانەوە . ئیتر ئەو پیلانگێرانە ، لە رووی ئابوورییەوە بە شێوەی نایاسایی بگرە تا لە رووی  ئەمنییەوە ، چ لە رێگەی بەكارهێنانی درٍندەترین رێكخراوی تیرۆریستی ئینجا و گروپە میلیشاكانی وڵاتانی ئیقلیمی  و چەكی پێشكەوتوو و گروپ و لایەنی بە ناو كوردی بە سپۆنسەری داگیركەران پەڵاماری  كوردستان و پارتی و بارزانی یان دا . لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە گشت هەوڵێكیان دا تا كوردستان و بزاڤە رزگاریخوازییەكە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگر و پێشەنگ و هیوایە ، گۆشەگیر و ئینجا بسرٍێنەوە .
لە هەموو قۆناغە ، سەختەكانی خەبات و لە دژوارترین بارودۆخ و گەلەكۆمەكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی شانیان دایە، ئەرك و بەرپرسیاریەتی بۆ گەل و نیشتیمانەكەی و پاراستنی شكۆ و ئیرادەی كورد وكوردستان ، هەرێمی كوردستانیان لە گوندێكی گەورە ، كە مێژوو گەواهیدەرە بە ئاڕاستەی ئارٍامترین و گەشەسەندووترین شارەكانی جیهان ئاڕاستەكرد و كە بە بەراوەرد لەگەڵ زۆرێك لەو دەوڵەتانەی كە دەیان ساڵە بوونیان هەیە، پێشەنگتر و گەشەسەندووتر بردووە .
لە نێو جەرگەی چوار وڵاتی داگیركەر ، گەورەترین شۆڕشی ئاشتیخوازی و شارستانی  ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا و بە هەموو ناوچەكە و دوونیایی گووت كە گەلی كورد دەستبەسەرداری مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونی نابێت و ئایندەیەكی پر شكۆی تۆمار كرد .
بۆیە، مێژوو سەڵمێنەری ئەو رٍاستیە، كە  كوردستان ،پارتی و بارزانی ، یەك چارەنووسن و بەیەكەوە گڕێدراو و لێكدانەبڕاون و بەهێزتر لە جاران سەنگ و پێگەی لە سەر ئاستی كوردستان و ناوچەكە و نێودەوڵەتییە پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانی  ، وەك هەڵوێست و كاراكتەر، وەك كار جیاوازی پێگەشەوە  زۆر لەپێشەوەیە، ئەم پیشەوەییەش پێشەنگە ، بۆ قەڵغانی گەل و نیشتیمان لە قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا ..
بۆیە، مامەڵەكردن و بەرێوەبردنی قەیران و مەترسییەكان لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان ،  كارێكی سادە وساكار نییە و بەڵكو  ژیر  و لێهاتوویی و ئیرادەی بەهێز و پۆڵاینی دەوێت ، شەش ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی كوردستان دووڕیانێكی سەخت و پڕ مەترسی بوو، هەندێ لایەن و كەس كە خۆیان بە كورد و بەشدار دەزانی  ماسكی  رووی راستەقینەیان لە دۆخە هەستیارەكاندا  پیشان داین، هاوڕێی نیوەڕیگەش لە جیاتی بەشكردنی زەحمەتیی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان، سەرگەرمی خوێنبەردانی زیاتر بوون لە نیشتمان، بەڵام لەبەرئەوەی لە پووچەڵكردنەوەی مینەكان گەل متمانەی بە پارتی دیموكراتی كوردستان هەبوو، پارتیش هێزە پتەوەكەی لەو متمانەیەوە سەرچاوەی گرت، بۆیە گەڕی ئەم جارەی زنجیرە پیلانگێرییەكان و هەوڵەكانی لەباربردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان" تا دێت پووچەڵ دەكرێنەوە ، پارتی و بارزانی و كوردستانیش بەسەربەرزی وەك هەمیشە مێژووی پر سەربڵندی  و شكۆمەندی بۆ دەمێنێتەوە .





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad