English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ماددەیەكی دژی ترامپ پەسەندکرد
2021-01-14 [01:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەو ماددەیەی پەسەندکرد کە تیایدا ترامپ بە "هاندان بۆ یاخیبوون" تۆمەتبارکراوە.

دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا، هەنگاوێکی گرنگیان دژ بە ترامپ هەڵنا کە بە بەرپرسیاری هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی دادەنێن كه‌ لە شەشی کانوونی دووەمدا ئه‌نجام درا.

کە یەک هەفتەی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ماوەی ئەرکەکەی، لەو ماددەی لەکارلابردنەدا کە بەو پرۆژە یاسایە کراوەتە رۆژەڤی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ''هاندان بۆ یاخیبوون'' تۆمه‌تبار کرا.

لە پرۆژە یاساکەدا کە داوای لەکاردوورخستنەوەی ترامپ دەکرێت، بە هۆی لێدوانەکانی لە پێش هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، بەرپرسیارکراوە لەو توندوتیژیانەی ئەو رۆژە روویاندا.

دوای مشتومڕێکی دوور و درێژ، لە دەنگدانێکدا لە ئەنجوومەنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ماددەی دوورخستنەوەی ترامپ لەدەسەڵات کە تۆمه‌تباركراوه‌ بە ''هاندان بۆ یاخیبوون'' بە دەنگی ٢٣٢ بەڵێ بەرامبەر ١٩٧ نەخێر پەسەند کرا.

ئەوەی بووە مایەی سەرنج، ١٠ ئەندامی کۆماریخوازەکان بە بەڵێ دەنگیان بە ماددەکە دا.

بەوەیش ٤٥هەمین سەرۆکی ئەمریکا ترامپ وەک ''یەکەم سەرۆکی تۆمەتبارکراو کە دووەمجارە داوای لەسەرکارلادانی دەکرێت'' ناوی دەچێتە مێژووەوە.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کە پای بنەڕەتی دادگاییکردنی پرۆسەی لەکاردوورخستنەوە لە دەسەڵات پێکدەهێنێت و بڕیار دەدات لەوەی ترامپ تاوانبارە یان نا، هێشتا بە روونی دیار نییە کە کەی ئەو دەنگدانە ئەنجام دەدات.

رێبەری زۆرینەی کۆماریخوازەکان لە ئەنجوومەنی پیران، میچ ماککۆنێل، لە دوواین لێدوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێش ٢٠ی کانوونی دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی ترامپ ئەنجام نادرێت. بەو شێوەیەش دادگایی کردنی ترامپ لە ئەنجوومەنی پیران کەوتە سەردەمی جۆ بایدن.

بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی پیران ترامپ تاوانبار بکات دەبێت لانی کەم دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کە ١٠٠ ئەندامن، واتا لانی کەم ٦٧ ئەندامیان دەنگ بەوە بدەن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ئەمریکادا رەنگیانداوەتەوە، بەشێکی گرنگیی کۆماریخوازەکانی ئەنجوومەنی پیران، بیر لەوە دەکەنەوە دەنگ بەوە بدەن کە ''ترامپ تاوانبار نییە''.

بە هۆی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤلادیمیر زێلێنسکی ئەنجامیدا، سەرۆکی ئەمریکا ترامپ، لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا، لە ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمەتبار کرا، بەڵام لە دانیشتنی شوباتی ٢٠٢٠ی ئەنجوومەنی پیراندا تۆمەتەکانی سەری رەتکرایەوە.

دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دوێنێ کاتەکانی شەو ئەو پرۆژە یاسایەی پەسەند کرد کە داوا لە جێگری سەرۆکی وڵاتەکەی، مایک پێنس دەکات ٢٥هەمین ماددەی هەموارکراوی دەستوور بەکاربهێنێت و سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە.

بەڵام پێنس بە زمانێکی روون باسی لەوە کرد کە بەنیاز نییە ئەو ماددەیە بەکاربهێنێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad