English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری ئه‌مڕۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌نرا، ژماره‌یه‌ك مردن هه‌یه‌
2021-01-14 [01:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 69 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، چوار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 971 تووشبوو چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا سێ هەزار و 867 پشکنین ئەنجامدراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 104 هەزار و 843 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 83 هەزار و 872 تووشبوو چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 431 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19  ژمارە (٣٢٣)

١. پشکنین: (٣٨٦٧ پشکنینی نوێ)

• (١٠١٦) هەولێر

• (٦٧٧) سلێمانی

• (٢١٣٩) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (١٨) گەرمیان

• (١٧) ڕاپەڕین

 

٢. تووشبوو: (٦٩ تووشبووی نوێ)

• (١٧) هەولێر

• (١٧) سلێمانی

• (٣٣) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (١) گەرمیان

• (١) ڕاپەڕین

 

٣. چاکبوون: (٩٧١ چاکبوون)

• (٣٧٣) هەولێر

• (١٧٥) سلێمانی

• (٣٤٤) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٣٤) گەرمیان

• (٤٥) ڕاپەڕین

 

٤. مردن: (٤ مردن)

• (٠) هەولێر

• (٢) سلێمانی

• (٢) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٩٨٩٤٠٨ (٣٤٣٤٩٥ هەولێر، ٢١١٠٢٣ سلێمانی، ٤٢٧٥١٩ دهۆك، ٧٣٧١ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٤٨٤٣ (٣٦٥٣٢ هەولێر، ٣٠٢٧٠ سلێمانی، ٣٤٩٤٢ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ٨٣٨٧٢ (٣٠٠١٤ هەولێر، ٢٣٩٨٧ سلێمانی، ٢٦٩١٦ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٧٥٤٠ (٥٦٠١ هەولێر، ٤٦٠٩ سلێمانی، ٧٣٢٩ دهۆك، ١ هەڵەبجە)

مردن ٣٤٣١ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧٤ سلێمانی، ٦٩٧ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

١٤ی کانونی دووەم ٢٠٢١

 





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad