English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەماوەی پەتای کۆرۆنادا مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادیکردووە
2021-01-14 [07:46 AM]

ZNA ــ هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە لەماوەی پەتای کۆرۆنادا مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ زیادیکردووە.

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە مردن لەماوەی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ زۆر زیادیکردووە.

د. ریشی وادهێرا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە نەخۆشییەکانی دڵ و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، هەرچەندە مردن راستەخۆ بەهۆی ڤایرۆسەکە لە زیادبووندایە بەڵام کاریگەرییە ناراستەوخۆکانی پەتاکەش دەبێت ببینین.

د. ریشی پێیوایە لەماوەی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بایەخێکی کەمتر بە پشکنینەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ دراون، بەمەش بەشێکی خەڵکی بەهۆی نەخۆشییەکی دڵ کە دەستنیشاننەکرابێت گیانیان لەدەستداوە.

توێژینەوەکە سوود لە داتاکان و ئامارە نیشتیمانییە تەندروستییەکانی ئەمریکی وەرگرتووە تێبینییان کردووە مردن بەهۆی نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری دڵ و بەرزە پەستانی خوێن دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا زۆر زیادیکردووە.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad