|
ZNA ــ هەولێر زۆر كەس بە شێوەیەكی بەردەوام خۆیان ماندو دەكەن و وەرزش دەكەن بۆئەوەی كێشیان كەمبكەنەوە، لە كاتێكدا دەكرێت هەمان ئەنجام بەدەست بهێنیت كاتێك خەوتویت و چەوری جەستە بتوێنیتەوە، تەنها پێویستت بە چەند هەنگاوێكە.
1. زیاتر بخەوە
كەمخەوی دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی ئەو هۆڕمۆنانەی بەرپرسن لە هەستكردن بە تێری و بەمەش زیاتر دەخۆیت، بەڵام ئەگەر ڕێژەیەكی زیاتر بخەویت ئەو گرفتەت نابێت.
2. لە شوێنی سارد بخەوە
نوستن بە شوێنی سارد دەبێتە هۆی چالاكی مێتابۆلیزم و بەمەش چەوری جەستە دەتوێتەوە، مەترسی توشبونت بە نەخۆشی شەكرە كەمدەبێتەوە.
3. ژەمی بچوك بخۆ
گرنگە پێش نوستن لە خواردنی ژەمی گەورە و خواردنی قورس دوربكەویتەوە، دەتوانیت ئەو خواردنانە بخۆیت كە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ.
4. گەرماوێكی گەرم بكە
گەرماوی گەرم ئازاری ماسولكەكان كەمدەكاتەوە، جەستە زیاتر هۆڕمۆنی "خۆشەویستی" دەردەدات، پلەی گەرمی جەستە بەرزدەكاتەوە و چەوری زیاتر دەسوتێنیت.
5. مۆبایل بەكارمەهێنە
بەكارهێنانی مۆبایل پێش نوستن بەهۆی ئەو روناكییە شینەی لێوەی دەردەچێت زیان بە چاو دەگەیەنێت، رێگری دەكات لەوەی بخەویت یان هەست بە ئاسودەیی بكەیت، توشی سترێس و دڵەڕاوكێت دەكات، بۆیە باشترە پێش نوستن لە بەكارهێنانی دوربكەویتەوە.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |