ZNA- ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شاری ھەولێر چەند کەسێک دەچن بۆ پاچە خواردن دوای ئەوەی لەلایەن خاوەن چێشتخانەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە کەوا پاچەیان نەماوە ئەوانیش بەو ھۆیەوە دەسترێژی گولە دەکەن .
خاوەنی یەکێک لە چێشتخانەکان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە چێشتخانەکەمان لە بەرامبەر ھەولێر مۆلە بەرەبەیانی ئەمرۆ ئیتر لە کاتی تەواوبوونی کارەکەماندابووین چەند کەسێک دوای پاچەیان کرد ئێمەش پێمان گوتن کە نەماوە بەوھۆیەوە تەقەیان کرد زیانیان بە چەند دووکانێک گەیاند .
وە باسی لەوەشکرد زیانی مادییان بە سێ دووکان گەیاندوە بەلام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە ئێمەش لەلای خۆمانەوە سکالای یاسایمان لەسەر تەقەکەرەکان تۆمار کردووە چەکێکی جۆری دەمانچەشیان بەجێ ھێشتووە .
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |