English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئابووری ھەرێم بەھێزتر دەبێت
2021-01-15 [03:09 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی  ھەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داھات و بەھێزکردنی ئابووری ھەرێم، ھاوکات وێرای ھێنانەدی  یەکسانیی و دادپەرەری ‌بەمەش زولم و ستەم لە ھیچ کەس و فەرمانبەرێک ناکرێت.

پەیتا پەیتا ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەچێتەواری جێبەجێکردن کە لێرە و لەوێ خوێندنەوەی جۆراروجۆری بۆ دەکرێت.

لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی  ھەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داھات و بەھێزکردنی ئابووری ھەرێم، ھاوکات وێرای ھێنانەدی  یەکسانیی و دادپەرەری ‌بەمەش زولم و ستەم لە ھیچ کەس و فەرمانبەرێک ناکرێت، بەپێ یاسای چاکسازی نابێت ھیچ فەرمانبەرێک بە نایاسایی زیاتر لە مووچەیەک وەربگرێت بەمەش خەلک ھەقی خۆی وەردەگرێت چونکە یاساکە بۆ ھێنانەدی دادپەرەری و یەکسانی ھاتۆتە ئاراوە، بە جۆرێک فەرمانبەران یەکسانبن لە ماف و شایستەکانیان و نابێت خەڵکێک سوودمەند بێت لە مووچەی حکوومەت لە دەرەوەی یاسا ی چاکسازی کەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر زیادبوونی داھات دەبێت.

ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: یاسای چاکسازی تەنیا بۆ ئێستا نییە، بەڵکو بۆ ئاییندەش سوودی گەورەی لێ دەبینین  ‌گەر لەگەڵ حکومەتی فیدرالیش  نەگەیشتین بە رێککەوتن، ھەرێم دەتوانیت لەم رێگایەدا ‌ مانگانە مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، گەشبینم بە جێبەجێکردنی زیاتر لە ھەنگاوەکانی چاکسازی، کە حکومەت و خودی سەرۆکی حکومەت سورن لەسەر ئەنجام دانی چاکسازی، کەلەماوەی رابردوودا کاری گرنگ کراوە و داتا و ژمارەی گەورە بلاوکراوەتەوە، بە دلنیایەوە بەردەوامیشی دەبێت و ھیچ رێگرێک ناتوانێت ھەنگاوەکانی حکومەت لەبواری چاکسازی سارد بکاتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad