English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەیادە نەجار: ھەفتەی داھاتوو بەغدا پارەی گەنمی جووتیاران رەوانەی کوردستان دەکات
2021-01-15 [03:25 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لێژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ھەوڵێکی زۆر توانیمان وەزارەتی بازرگانی عێراق رازی بکەبن، کە ھەفتەی داھاتوو نیوەی پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.

دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لێژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق، بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی گەنمی جووتیارانی کوردستان،لە ئەنجام ئەمڕۆ توانیمان وەزارەتی بازرگانی عێراق رازی بکەین لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤-٢٠١٥-٢٠١٦ .

ئەندامی لێژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە ھەفتەی داھاتوو بڕی ٢٦٦ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، کە دەکاتە نیوەی ئەو قەرزەی جووتیارانی کوردستان لای حکوومەتی ناوەند کەڵەکە بووە.

ھەروەھا دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لێژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە ھەوڵی ئەوەداین ئەو بڕە پارەی دیکە کە وەکو قەرز لای حکوومەتی ناوەند ماوەتەوە لە نزیکترین کات بۆ جووتیارانی کوردستان بگەڕێتەوە، چونکە ماوەی شەش ساڵە جووتیارانی کوردستان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەدان کە بەری رەنج و ماندوبوونی خۆیانە.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad