|
ZNA ــ هەولێر هەندێك خووی هەڵەی رۆژانە هەیە كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و بەشێوەیەكی نەخوازراو كێشی جەستە زیاد دەكات ، بەڵام بەگوێرەی پێگەی "ئیت زیس"، دەستبەرداربوون لەو خووانە و گۆڕینیان بە خووی تەندروست، یەكێكە لە باشترین چارەسەرەكان بۆ دابەزاندنی كێشی جەستە.
پێگەكە باسی لە پێنج خووی رۆژانە كردووە كە ئەگەر بێت و دەستبەرداریان ببین ئەوە كاریگەریان دەبێت لەسەر دابەزاندنی كێش كە ئەوانیش :
پاككردنەوەی چێشتخانە
چێشتخانەی پەرشوبڵاو و ناڕێك دەبێتە هۆی ئەوەی كەسەكە بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ زیاتر نان بخوات ، ئەو كەسانەش كە چێشتخانەی ناڕێك و قاپ و قاچاخی پیسی هەیە ، بەدەستزیادەرەویكردن لە خواردنی شیرینیییەكانەوە دەناڵێنن .
خواردنە ناسەرەكییەكان
ئەو خواردنانەی لەدەرەوەی ژەمە سەرەكییەكان بۆ خۆشی و چێژ دەخورێن وەك چەرەساتەكان و كێك و پسكیت و نوقڵ و چكلێت ، برێكی زۆر شەكریان تێدایە و خواردنیان بەبەردەوامی دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی جەستە و بەرزبوونەوەی شەكری ناو خوێن ، هەروەك وادەكات كەسەكە هەست بە تێربوون نەكات و چەوری زیاتر لە جەستەیدا كەڵەكە ببێت ، بۆیە پێویستە بەزوویی دەستەرداریان ببین .
سەوزە و میوە
لەبەرئەوەی برێكی زۆر ریشاڵی خۆراكییان تێدایە ، بۆیە یارمەتیدەرە لە زاڵبوون بەسەر برسێتی و نەخواردنی برێكی زۆر خواردن .
دەفری بچووك
گۆڕینی دەفرە گەورەكان بە دەفری بچووك یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی خواردن ، هەرئەوەش دەبێتە هۆی سنوورداركردنی ئەو كالۆریانەی رۆژانە دەیانخۆیت .
كیسی بچووك
كڕینی خواردن لە كیسی بچووكدا بەیەكەم هەنگاو دادەنرێت بەرەو پەیرەوكردنی خووی تەندرووستی رۆژانە ، كە ئەمانج لێی كەمكردنەوەی كێشی جەستەیە .
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |