|
ZNA ــ هەولێر خواردنی میوە بە هەموو جۆرەكانییەوە كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینە جیاجیاكان كە بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودیان هەیە، ئەو ئانتی ئۆكسیدانەی كە هەیانە لە ناو هەندێك جۆری میوە دەبنە هۆی جوانی و بریقەداربوونی پێست، جگە لە خواردنی بەكارهێنانی وەك ماسك بۆ دەم و چاو یا پرچ سوودێكی زۆری هەیە، هەنار یەكێكە لە میوانەی كە تامێكی خۆشی هەیە ڤیتامینە جوراوجۆرەكان، ماسكەكەی سوودی زۆری هەیە بۆ دەم و چاو تایبەت بۆ ئەو كەسانەی دەم و چاویان چەورە، روخسارت گەش و سپی دەكات و دەبێتە هۆی لە ناو بردنی پەڵە و زیپكە.
ئا:شەهلا رەشید
سوودەكانی ماسكی هەنار چۆنیەتی دروستكرنی و بەكارهێنانی.
_ ئاوی هەنار سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی هەست بە ماندوبوون و تێكچوونی روخساریان دەكەن، دەبێتە هۆی جوانی و گەشبوونی روخسار، ئاوی هەنار بدە لە دەم و چاوت بۆ ماوەی 20 خولەك مەساجی پێبكە دواتر بە ئاوی شلەتین بیشۆ، بۆ ئەوەی زیاتر سوودی لێ وەرگریت هەفتەی دووجار ئەمە بكە.
_ دوو كەوچكی نان خواردن ئاوی هەنار، یەك كەوچكی بچوك خامەی كم چەور، كەوچكێك ئاوی لیمۆ تێكەڵا بكە و بە هێواشی بیدە لە روخسارت بۆ ماوە 15 خولەك بهێڵەرەوە دواتر روخسارت بە ئاوی سارد بشۆ.
_ چوار كەوچكی نان خواردن ئاوی هەنار، دوو كەوچكی بچوك ئاوی لیمۆی تازە، سێ كەوچكی نان خواردن چای سەوزی تازە دەمكراو تێكەڵا بكەن و بیدەن لە دەم و چاو جوان مەساجی پێ بكەن بە تایبەت ئەو شوێنانەی پەڵەی رەشیان هەیە زیاتر مەساج بدەن، بۆ ماوەی دە خولەك بهێڵەرەوە دواتر بە ئاوی شلەتین بیشۆ.
_ دنكی هەنارێك لەگەڵا شەش كەوچكی نان خواردن ماستی كم چەور دەكەیە خەڵاتە تا جوان تێكەڵا دەبێت و وەك مەعجونی لێدێت، جوان بیدە لە روخسارت، لەم حاڵەتەدا ئارام و لەسەرخۆبە، بۆ ماوەی 15 خولەك لەسەر پێستت بهێڵەرەوە دواتر بە ئاوی گەرم بشۆ، بۆ سوود وەرگرتن لەم جۆرە ماسكە هەفتەی دووجار بەكار بهێنن.
ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە |