ZNA – هەولێر
کۆمپانیای مارڤل بەشێ سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی " Deadpool" بەرهەمدێنێت و بۆ بینەرانی تەمەنیان سەرووی 18 ساڵە.
ئەو کۆمپانیاییە رایەگەیاندووە، بۆ یەکەمجارە فیلمێک تەنها بۆ گەورەکان بەرهەمبێنێت.
دوو بەشی پێشووی ئەو زنجیرە فیلمە دەنگدانەوەیەکی زۆریان لە جیهاندا هەبوو، هەر ئەمەش وایکرد بەرهەمهێنەرانی بیر لە بەرهەمهێنانی بەشێکی دیکەی بکەن و بەشی دووەمی داهاتی لە سینەماکاندا 785 ملیۆن دۆلار بوو.
بڕیارە لە بەشی سێیەم ئەم بەرهەمە سینەماییەدا ریان رینۆلدز رۆڵی دیدپۆڵ بگێڕێت.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |