ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی سلڤستەر ستالۆن، لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.
ئەم بەرهەمە بەناوی "Samaritan"یە و لە جۆری بەرهەمە ئەکشنەکانە و باس لە پاڵەوانێکی
ئەفسانەیی دەکات کە 20 ساڵە خۆی لە چاوی کامێراکان ونکردووە.
ئەو ئەکتەرە تەمەن 73 ساڵە بەشداری لە چەندین فیلمی سینەماییدا کردووە بە رۆڵی رۆکی و رامبۆ
ناوبانگی پەیداکردووە.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |